ئازاری موسڵمانان له تایلاند، حكومه‌ت موسڵمانانی له هه‌موو مافێك بێبه‌ش كرد وە
|
ئازاری موسڵمانان له تایلاند، حكومه‌ت موسڵمانانی له هه‌موو مافێك بێبه‌ش كرد وە
زانا قه‌ره‌داغی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسینی تایلاند تایلاند ئه‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا، ده‌وره دراوه به‌م ووڵاتانه له باكوره‌وه لاوس و میانمار و له‌ڕۆژ هه‌ڵاته‌وه لاوس و كه‌مبۆدیا و له باشوره‌وه مالیزیا‌و كه‌نداوی تایلاند و له رۆژئاواوه میانمار‌و ده‌ریای ئه‌ندامان. ژماره‌ی دانیشتوان 63 ملیوێن كه‌سه، و زمانی ڕه‌سمی ووڵات. تایلاندییه، دراو: بات، پایته‌خت: بانكۆك، ئایینی زۆربه‌ی دانیشتوانی تایلاند: بووزییه، موسڵمان له ووڵاتی تایلاند به گشتی كه‌مینه‌ن به‌ڵام له ناوچه‌ی فه‌تانی زۆرینه‌ی دانیشتوانی موسڵمانن، ڕووبه‌ری خاكه‌كه‌ی (513) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. ناوچه‌ی موسڵمانانی تایلاند فه‌تانی ئه‌وناوچه‌یه ئه‌كه‌وێته نێوان مالیزیا‌و تایلاند موسڵمانانی تایلاند له‌م ناوچه‌یه نیشته جێن ئایینی پیرۆزی ئیسلام به هۆی بازرگانه موسڵمانه‌كانه‌وه هاتۆته ئه‌م ناوچه‌یه‌له سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی ڕۆژ له دوای ڕۆژ موسڵمانان له زیادكردندا بوون تا سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی ته‌واوی ئه‌م ناوچه‌یه موسڵمان بوون و كاریان به قورئانی پیرۆز ده‌كرد، تائێستاش موسڵمانانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستیان به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه گرتووه و به‌پیتی عه‌ره‌بی ئه‌نوسن. ئاوڕێك له مێژووی داگیركاری تایلاندی یه‌كان زۆرجار هێرش یان كردۆته سه‌ر خاكی فه‌تانی تا داگیری بكه‌ن یه‌كه‌م هێرشیان له ساڵی 1786زاینی توانی یان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر به‌شێك له‌خاكی فه‌تانی دا‌و به‌شێك له‌قه‌ڵاكانی فه‌تانی بڕووخێنن و خه‌ڵكانێكی زۆریان به‌دیلی گرت و ناچاریان كردن به پێ بڕۆن به‌درێژایی1300 كم، حكومه‌تی تایلاند زۆر دڕاندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دیله كاندا كرد زۆریانی له هه‌ندێك ئیشی زۆر قورس دا به‌كار هێنا وه‌كو هه‌ڵكه‌ندنی جۆگه‌ی گه‌وره‌ی ئاودێری به‌كار هێنا، له ساڵی 1832 وجارێكی تر خاكی فه‌تانی داگیر كرایه‌وه، له ساڵی 1902 توانیان كۆتا حاكمی فه‌تانی (تنكۆ عبدالقادر قه‌مه‌ردین)بگرن وكۆتایی به سه‌ر به خۆی فه‌تانی بێنن كاتێك خاچپه‌رسته پورتوگالییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی موسڵمان نشینی فه‌تانی و داگیریان كرد له ساڵی 917 كۆچی به‌ڵام به‌هۆی به‌رگری موسڵمانه‌كانه‌وه نه‌یان توانی زۆر بمێنه‌وه زوو خاكی فه‌تانییان به جێهێشت له‌گه‌ڵ داگیركاری ئیگلیزه‌كان به‌ره‌و كیشوه‌ری ئاسیا وڵاتی تایلاند كه‌وته به‌ر په‌لاماری ئینگلیزه‌كان و له ساڵی 1902 خاكی فه‌تانی یان داگیر كرد هه‌رچه‌ند موسڵمانانی ئه‌و ناوچه‌یه زۆر به توندی به‌رپه‌رچی داگیر كاری یه‌كه‌یان دایه‌وه و ده‌ستیان له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرت بۆ ڕزگار كردنی ناوچه‌كه‌یان به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م داگیركاری یه‌وه خاكی فه‌تانی به ته‌واوه‌تی خرایه سه‌ر خاكی تایلاندو ئه‌م كاره‌ش بوو به هۆكاری گرژی و ئاڵۆزی له نێوان موسڵمانان و بووزییه‌كان كاتێك حكومه‌ت گۆڕا له پاشایه‌تی یه‌وه بووبه كۆماری به هۆی كوده‌تای سه‌ربازی یه‌وه له ساڵی 1933 موسڵمانانی تایلاند له‌و چوار ناوچه‌ی كه زۆرێنه پێك دێنن( فه‌تانی .جالا . ساتوول. بنغارا) داوای مافه‌كانی خۆیان كرده‌وه كه ساڵانێك بوو لێ یان زه‌ووت كرا بوو به‌ڵام حاڵی موسڵمانان ته‌واو به‌ره‌و خراپی چوو له دوای ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه حوكه‌تی سه‌ربازی (سه‌نقرا) كه‌وته دژایه‌تی موسڵمانان یه‌كه‌م هه‌نگاو به گۆڕینی ناوه ئیسلامی یه‌كان ده‌ستی پێ كرد‌و ده‌ستی كرد به داخستنی مزگه‌وت و قوتابخانه ئیسلامی یه‌كان و پۆشاكی سپی كه پیاوان له به‌ریان ئه‌كر قه‌ده‌غه كرا و نه‌یان هێشت ئافره‌تان پۆشاكی ئیسلامی بپۆشن ڕێگری له بانگه‌وازی ئیسلامی كرا‌و ده‌رگای بۆ بووزی یه‌كان خسته سه‌ر پشت تا بانگه‌وازی خۆیان بكه‌ن جگه له سیاسه‌تی كۆچ پێ كردنی به زۆر تا ڕێژه‌ی موسڵمانان له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ن كه‌م بكانه‌وه و ئه‌وانه‌ی بووزین به زۆر ئه‌یهێنانه سه‌ر خاكی موسڵمانان. هۆكاره‌كانی سه‌ركوتكردنی موسڵمانان له تایلاند خاكی فه‌تانی موسڵمان نشین به به‌پیت ترین خاك دا ئه‌نرێـت له تایلاند بۆ كشتوكاڵ كردن به‌م هۆیه‌وه حكومه‌تی بووزی تایلاند ده‌ستی به سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا گرت هۆكاری گه‌شت و گوزاری ناوچه‌ی فه‌تانی یه‌كێكه له ناوچه سه‌رنج ڕأكێش ودڵڕفێنه‌كانی تایلاند به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی هاو سنووره له گه‌ڵ مالیزیا دا گه‌شتیاره بیانی یه‌كان ڕوو ئه‌كه‌نه ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بۆ حكومه‌تی بانكۆك، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوچه‌ی موسڵمانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی سروشتی ئه‌م هۆكاره‌ش پاڵی به حكومه‌تی تایلانده‌وه ناوه تا به زۆر موسڵمانان ده‌ربكات و خه‌ڵكی بوزی بێ نێتـه‌ناوچه‌ی موسڵمانه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها سود له بووزی یه‌كان وه‌ر ئه‌گرێت له‌م ناوچانه كه وه‌كو جاسوس به كاریان دێنێت دژی موجاهیدانی فه‌تانی و له كاتی شه‌ڕو ڕووبه ڕ وو نه‌وه‌كان وه‌كو سه‌ربازی دژی موسڵمانه‌كان به كاریان دێنێَت هه‌روه‌ها به دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌ی موسڵمانان حكومه‌تی بانكۆك توانی ویلایه‌تی موسڵمانانی ئه‌و ناوچانه ده‌ست به‌تاڵ و هه‌ژاری یان بكات تا توانایی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی حكومه‌تی یان نه‌مێنێـت، ئێستا حكومه‌تی بانكۆك خه‌ریكی بڵاو كردنه‌وه ڕۆشنبری بووزی یه له ناوچه‌ی موسڵمانان. له بواری خوێندن حكومه‌تی بانكۆك ده‌ستی كردوه به سیاسه‌تی گۆڕینی زمانی خۆێندن له خوێندگه ئیسلامییه‌كان له مه‌لاوییه‌وه بۆ زمانی سیامی به هیچ جۆرێك حكومه‌تی بانكۆك ناهێڵێت كتێبی فێركاری بگاته ده‌ست موسڵمانان تا خۆیان فێری قورئان ببن یاخوود فێری ڕۆشنبیری ئیسلامی ببن، له ساڵی 2001 یه‌كه‌وه حكومه‌تی بانكۆك چاودێریه‌كی توندی خستۆته سه‌ر خوێندنگا ئیسلامی یه تایبه‌ته‌كان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌م خوێندنگانه قوتابی یه‌كانی ئه‌بن به چه‌كداری لایه‌نه ئیسلامی یه‌كان. شۆڕش له پێناو ئازادی به‌هۆی ئه‌و زوڵم وزۆره‌ی حكومه‌تی بانكۆك ئه‌یكرد به‌رامبه‌ر گه‌لی موسڵمانی تایلاند له ناوچه‌ی فه‌تانی . موسڵمانان بۆ به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافی زه‌وت كراوی خۆیان ده‌ستیان دایه چه‌ك تا له ڕێگه‌ی جیهاده‌وه مافی زه‌وت كراوی خۆیان به‌ده‌ست بێنه‌وه، حكومه‌تی بانكۆك به‌ئاگرو ئاسن كه‌وته گیانی گه‌لی سته‌م دیده‌و به هه‌مو جۆرێك سه‌ركوتی ده‌نگی كپ كراوی موسڵمانانیان ده‌كات یه‌كه‌م خۆپیشاندانی موسڵمانان له‌گه‌ڵ پولیس 60 كوژراوی لێ كه‌وته‌وه له ڕیزی موسڵمانان له 28/یه‌نایه‌ری/2004 شه‌ڕو پێك دادان ڕووی دا له نێوان هێزی چه‌كداری موسڵمانان( بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری فه‌تانی یه‌كگرتوو " بۆلۆ" ) وسوپای حكومه‌ت 108 كه‌س كوژرا له چه‌كداره ئیسلامییه‌كان له‌م شه‌ڕه‌دا حكومه‌ت ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی به‌كارهێنا به‌رامبه‌ر به موسڵمانان به جۆرێك 30 گه‌نجی موسڵمان په‌نایان برده به‌ر مزگه‌وتێك هێزه‌چه‌كداره‌كانی حكومه‌ت مزگه‌وته‌كه‌یان ڕووخاندبه‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌دا، موسڵمانانی فه‌تانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان سازدا به مه‌به‌ستی ئازادكردنی(70) به‌ندكراو هێزه‌كانی حكومه‌ت زۆر به‌توندی ڕوبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بوویه‌وه 80 كه‌سی لێ كوشتن و1000 كه‌سی لێ بریندار كردن و به‌ندی كردن. دڵۆپێك له ئازاری موسڵمانان 1-له دوای داگیركردنی خاكی فه‌تانی و لكاندنی به وڵا تی تایلانده‌وه و لابردنی كۆتا حاكمی موسڵمان (تنكۆعبدالقادر) حكومه‌تی بانكۆك فه‌رزی كرد له سه‌ر موسڵمانان كه پۆشاكی بوزی یه‌كان بپۆشن و ناوی منداڵی موسڵمانه‌كان بگۆڕێنن بۆ ناوه بوزی یه‌كان و زمانی تایلاندی كرا به زمانی ڕه‌سمی بۆیان نه‌بوو به زمانی خۆیان قسه بكه‌ن. 2-حكومه‌تی بانكۆك 70 كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێ بوونی بۆ بووزی یه‌كان دروست كرد له‌سه‌ر خاكی موسڵمانان تا ڕێژه‌ی بووزی یه‌كان زیاد بكات له ناوچه‌ی موسڵمانان به‌م هۆیه‌وه 180 هه‌زار بووزی له‌و كۆمه‌ڵگایانه نیشته‌جێ بوون. 3-به‌هه‌موو جۆرێك دژی خوێندنگه ئیسلامی یه‌كان وه‌ستایه‌وه به‌ناوی چاكسازی له پڕۆگرامی خۆێندا ده‌ستكاری پڕۆگرامی خوێندنی كرد تا ئاستی خوێندنی ئیسلامی لاواز بكات هه‌مووی خسته خزمه‌ت سیاسه‌تی حوكه‌تی تایلاند. 4-حكومه‌تی تایلاند چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نزیك شاخی بودور دروست كرد كه ئه‌م ناوچه‌یه نزیكی هێزی موجاهیدانی فه‌تانی یه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێك له گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوونه سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت. 5-حكومه‌تی تایلاند ده‌ستی كرد به ڕاوه‌دونانی بانگخوازو مامۆستایانی ئایینی زۆرێكی لێ كوشتن و زۆرێكیان ڕایان كرد بۆ ده‌وڵه‌تی مالیزیا جگه له‌وه‌ی به سه‌ده‌ها گه‌نجی موسڵمانیان كوشت و ده‌ستی یان كرد به تێكدان و سوتاندنی گه‌ڕه‌كی موسڵمانان له یه‌كێك له قێزه‌وترین كوشت و بڕینی لاوانی موسڵمان له یه‌كێك له هه‌ڵمه‌ته‌كانی سوپای حكومه‌ت 100 گه‌نجی به‌به‌نزین سوتان به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ووتی نرخی گیانی موسڵمانان 26 سه‌نته كه‌نرخی یه‌ك فیشه‌كه. 6-حكومه‌ت هه‌وڵی دا له پڕۆگرامی خوێند هه‌ندێك كتێبی پڕ له ته‌ئویل و شوبهات دابنێت تا سه‌ر له نه‌وه‌ی تازه پێگه‌شتوان بشێوێنێت له‌م ڕووه‌وه حكومه‌ت پشتی به هه‌ندێك له شێخه قادیانی یه‌كان به‌ست. 7-.هه‌موو شۆڕشه‌كانی موسڵمانان حكومه‌ت به‌ئاگرو ئاسن سه‌ركوتی ئه‌كردن و ده‌ستی ئه‌گرت به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی موسڵمانان و گوند‌و شاره‌كانی خاپور ئه‌كردن به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌هه‌زاره‌ها له موسڵمانان ئاواره بوون بۆ وڵاتی مالیزیا ئێستا له ژێرخێمه ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. 8-حكومه‌تی تایلان موسڵمانانی له هه‌موو مافێك بێ به‌ش كرد هیچ له موسڵمانه‌كان له پۆسته حوكمه‌یه‌كاندا ته‌عین نه‌كرابوو جگه له‌وه‌ی له‌داهات و خێر‌و بێری وڵات بێ به‌ش كرا بوون وه‌كو هاووڵاتی تایلاند سه‌یر نه‌ئه‌كران ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت سیاسه‌تی برسی كردن و ترساندن و به كۆیله كردنی به‌رامبه‌ر موسڵمانان پیاده كرد. پارت و ڕێكخراوه به‌رگری كاره ئیسلامی یه‌كان 1-به‌ره‌ی نیشتیمانی بۆ ڕزگاری فه‌تانی دامه‌زراوه له ساڵی 1960 یه‌كه‌م پارتی ڕێكخراوی ئیسلامی بوو كه داوای یه‌كڕیزی له موسڵمانانی فه‌تانی كرد‌و ده‌ستی كرد به خه‌باتی چه‌كداری به شێوه گروپی بچوك شه‌ڕی چه‌كداری ئه‌كه‌ن دژی حكومه‌تی بوزی داگیركه‌ر. 2-ڕێكخراوی یه‌كگرتوو بۆ ڕزگاری فه‌تانی له ساڵی 1968 دامه‌زراوه. 3-بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌تانی له ساڵی 1975 دامه‌زراوه له سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕاگه‌یاندراو بۆ ناساندنی كێشه‌و گرفتی موسڵمانانی فه‌تانی و ناساندنی به دنیای ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی كێشه‌ی موسڵمانانی ناڕه‌حه‌ت كردووه كێشه‌كه‌یان زۆر درێژه‌ی كێشا به‌هیچ جۆرێك حكومه‌تی بوزی تایلاند دان نانێت به‌كێشه‌ی موسڵمانان و به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نییه مافی زه‌وتكراویان بۆ بگێڕێته‌وه به هه‌موو جۆرێك ڕوو به‌ڕووی ده‌نگی ئازادیخوازی موسڵمانان كپ ئه‌كاته‌وه به ئاگر و ئاسن ئه‌كه‌ونه گیانی میلله‌تی سته‌م دیده‌ی موسڵمانی فه‌تانی و خه‌ریكی سیاسه‌تی ئیباده‌كردنی موسڵمانان ده‌ستیان كردووه به گۆڕینی ناوی گوند‌و شاری موسڵمانان و ڕِێگری له باڵا پۆشی ئافره‌تان ئه‌كه‌ن و بووزی یه‌كان ئه‌هێننه سه‌ر خاكی موسڵمانان نیشته‌جێ یان ئه‌كه‌ن وده‌ستی یان كردوه به لێدانی ئابوری موسڵمانان تا موسڵمانان هه‌ژارو بێ كار بكه‌ن و به‌ده‌ست هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خوێنده‌واری یه‌وه بناڵێنن ڕێگری فێر بوونی ئایینی ئیسلامی یان لێ ئه‌كه‌ن و زمانی دایكیان لێ قه‌ده‌غه ئه‌كه‌ن له‌هه‌وڵی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی دان جگه له‌وه‌ی ده‌ست له كوشتنی موسڵمانان ناپارێزن هه‌رجاره‌و به بیانوویه‌ك به‌سه‌ده‌ها گه‌نج و لاویان ئه‌كوژن و به زۆر ته‌عدا له ئافره‌تانیان ئه‌كه‌ن.
|
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟