ئــه‌ده‌ب و ئاكـاری مسـوڵمان لـه‌كـاتی قسـه كـردندا
ئــه‌ده‌ب و ئاكـاری مسـوڵمان لـه‌كـاتی قسـه كـردندا
نەوا . م
بێگومان خه‌ڵكی هاتوچۆی یه‌كتری ده‌كه‌ن و كۆڕ‌و مه‌جلیس ده‌گرن و جۆره‌ها قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش حه‌تمه‌ن كۆمه‌ڵێك ئاداب ده‌خوازێت كه ده‌بێ به‌شدارلابووان ره‌چاوی بكه‌ن، ده‌نا هه‌ر یه‌كه لای خۆیه‌وه‌و هه‌ر باسێكی هه‌بێت بیكات، كه‌س گوێی بۆ ناگرێت و كه‌س له كه‌س حاڵیی نابێت و كۆڕ ده‌بێته فه‌وزاو ئاخاوتن ده‌بێته گه‌ڕه‌لاوژێ! له‌و ڕه‌فتاره چاك و كۆمه‌لێیه‌تیانه‌ی كه پێویسته مسوڵمان لێی به‌ئاگابێ و به گرنگی دابنێ، ناوه‌رۆكی باس و شێوازی گفتوگۆ‌و چۆنیه‌تی دوواندنی خه‌ڵكییه. پێویسته موسوڵمانان به تایبه‌تی دایك و باوكان هه‌ڵه‌ی ره‌فتاری خۆیانی له‌به‌ردا راست كه‌نه‌وه‌و منداڵه‌كانیشیانی لێ به‌هره‌مه‌ند بكه‌ن و به پێی فه‌رمایشتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم ئاڕاسته‌یان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش چه‌ند شێواز‌و ئادابێكی قسه كردنه كه قورئان و سوننه‌ت داوایان كردووه :
1ـ چ قسه‌یه‌كه‌و بۆچی ده‌یكه‌یت؟!: ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه ئه‌گه‌ر بتوانێت پێش قسه‌كردنه‌كه‌ت له خۆتی بكه‌یت.. ئیمامی ماوه‌ردی ره‌حمه‌تی لێ بێ ده‌فه‌رموێ: قسه‌كردن به چوار مه‌رج رێك خه:
یه‌كه‌م: پاڵنه‌رێك هه‌بێت وات لێ بكات قسه‌كه بكه‌یت، وه‌كو ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان لادانی زیانێك..
دووه‌م: له كات و شوێنی خۆیدا بێت، هه‌لی بۆ بقۆزه‌ره‌وه..
سێیه‌م: به
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟