ئــه‌ده‌ب و ئاكـاری مسـوڵمان لـه‌كـاتی قسـه كـردندا
ئــه‌ده‌ب و ئاكـاری مسـوڵمان لـه‌كـاتی قسـه كـردندا
نەوا . م
بێگومان خه‌ڵكی هاتوچۆی یه‌كتری ده‌كه‌ن و كۆڕ‌و مه‌جلیس ده‌گرن و جۆره‌ها قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش حه‌تمه‌ن كۆمه‌ڵێك ئاداب ده‌خوازێت كه ده‌بێ به‌شدارلابووان ره‌چاوی بكه‌ن، ده‌نا هه‌ر یه‌كه لای خۆیه‌وه‌و هه‌ر باسێكی هه‌بێت بیكات، كه‌س گوێی بۆ ناگرێت و كه‌س له كه‌س حاڵیی نابێت و كۆڕ ده‌بێته فه‌وزاو ئاخاوتن ده‌بێته گه‌ڕه‌لاوژێ! له‌و ڕه‌فتاره چاك و كۆمه‌لێیه‌تیانه‌ی كه پێویسته مسوڵمان لێی به‌ئاگابێ و به گرنگی دابنێ، ناوه‌رۆكی باس و شێوازی گفتوگۆ‌و چۆنیه‌تی دوواندنی خه‌ڵكییه. پێویسته موسوڵمانان به تایبه‌تی دایك و باوكان هه‌ڵه‌ی ره‌فتاری خۆیانی له‌به‌ردا راست كه‌نه‌وه‌و منداڵه‌كانیشیانی لێ به‌هره‌مه‌ند بكه‌ن و به پێی فه‌رمایشتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم ئاڕاسته‌یان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش چه‌ند شێواز‌و ئادابێكی قسه كردنه كه قورئان و سوننه‌ت داوایان كردووه :
1ـ چ قسه‌یه‌كه‌و بۆچی ده‌یكه‌یت؟!: ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه ئه‌گه‌ر بتوانێت پێش قسه‌كردنه‌كه‌ت له خۆتی بكه‌یت.. ئیمامی ماوه‌ردی ره‌حمه‌تی لێ بێ ده‌فه‌رموێ: قسه‌كردن به چوار مه‌رج رێك خه:
یه‌كه‌م: پاڵنه‌رێك هه‌بێت وات لێ بكات قسه‌كه بكه‌یت، وه‌كو ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان لادانی زیانێك..
دووه‌م: له كات و شوێنی خۆیدا بێت، هه‌لی بۆ بقۆزه‌ره‌وه..
سێیه‌م: به قه‌ده‌ر پێویستیه‌كه بیكه..
چواره‌م: ووشه‌ی شیاوی پڕ به خۆی بۆ هه‌ڵبژێره ..
2ـ قسه‌ی به‌سوود هه‌ڵبژێره، بزانه چ باسێك بۆ ئه‌و كات و شوێنه گونجاوه، دووربه له زۆر بڵێیی.. هه‌ندێ كه‌س قسه‌شی پێ نه‌ماوه، كه‌چی هه‌ر دروستی ده‌كات! ئه‌مه‌یه كه كورد پێی ده‌ڵێ چه‌نه‌بازیی..
چه‌نه‌بازیی ره‌فتارێكی لاسه‌نگه‌و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری ده‌بێته ره‌وشتێكی به‌د بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.. كه‌سی چه‌نه‌باز دووره له كۆڕی دنیا‌و قیامه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم وه‌ك جه‌نابیان ده‌فه‌رموون: ( إِنَّ مِنْ أَحَبِّكُمْ إِلَص وَأَقْرَبِكُمْ مِنِّي مَجْلِسًا صوْمَ الْقِيامَةِ أَحْسَنُكُمْ أَخْلاقًا، وَإِنَّ أَبْغَضَكُمْ إِلَص وَأَبْعَدَكُمْ مِنِّي مَجْلِسًا صوْمَ الْقِيامَةِ الثَّرْثَارُونَ الْمُتَشَدِّقُونَ قَالُوا: يا رَسُولَ اللَّهِ، قَدْ عَلِمْنَا الثَّرْثَارُونَ مَا الْمُتَشَدِّقُونَ قَالَ: الْمُتَكَبِّرُونَ ) واته: ئه‌وی له هه‌مووتان خۆشه‌ویستره لام و له رۆژی دواییدا له هه‌مووتان نزیكتره لێمه‌وه ئه‌و كه‌سه‌تانه كه باشترین ره‌وشتی هه‌یه.. له هه‌مووشتان ناحه‌زترو دوورتر لێمه‌وه له رۆژی دواییدا كه‌سانی چه‌نه‌بازو هه‌ڕاڵه.. ووتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وه زانیمان چه‌ناباز كێیه، ئه‌دی هه‌ڕاڵه‌كان كامانه‌ن؟! فه‌رمووی: خۆبه‌زلزانه‌كانن..
ئه‌گه‌ر قسه‌ی باشت ده‌زانی بیكه، ئه‌گه‌ر نا به بێده‌نگی دانیشیت، سه‌رمایه‌كه‌ت سه‌لامه‌ت ده‌مێنێت، و كه‌سیش هه‌ست به نوقسانیت ناكات.. ئه‌وه‌ش بزانین كه پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم هۆشداریی ئه‌وه‌ی داوه‌ته ئوممه‌ته‌كه‌ی كه قسه‌ی وا هه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ریده‌په‌ڕێنێت بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ بدات، دوایی ده‌بێته هۆكاریی سزای سه‌ختی قیامه‌تی، خوا لاماندا.. وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( إِنَّ الْعَبْدَ لَصتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ رِضْوَانِ اللَّهِ لَا يُلْقِي لَهَا بَالًا؛ صرْفَعُهُ اللَّهُ بِهَا دَرَجَاتٍ، وَإِنَّ الْعَبْدَ لَصتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا يُلْقِي لَهَا بَالًا؛ صهْوِي بِهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ ) واته: كه‌سانی وا هه‌ن كه قسه‌یه‌ك له ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌وه ده‌كه‌ن ـ بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ بده‌ن ـ خوای گه‌وره بۆیان ده‌كاته هۆكاری به‌رز كردنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی به‌هه‌شتیان.. كه‌سانی واش هه‌ن كه قسه‌یه‌ك له تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌دا ده‌كه‌ن ـ بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ بده‌ن ـ بۆیان ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی به ناخی ئاگری دۆزه‌خدا رۆچن!
3ـ وا مه‌به هه‌ر تۆ قسه بكه‌یت: كه‌سانی وا هه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر قسه ده‌كه‌ن، یان ده‌نگیان بڵنده، یان ره‌چاوی ئادابی دوواندن و قسه‌كردن ناكه‌ن، یان خه‌ڵكی گوێیان بۆ ده‌گرێت، به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت مه‌جلیس رووی له‌و بێت و گوێ له‌و بگرێت.. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه.. با زۆرزانیش بیت، خۆ ده‌بێ هه‌لی قسه‌كردن بۆ هاوده‌نگانیش بڕه‌خسێت تا ئه‌وه‌ی هه‌یانه ده‌ریببڕن، ئه‌گینا له دانیشتنه‌كه بێزار ده‌بن و چاوه‌ڕێی هه‌لی رۆیشتنیان ده‌كه‌ن.. ئه‌مه بۆ كه‌سێك كه قسه‌زان و ئامۆژگاره هه‌ر جوان نیه، چ جای بۆ كه‌سانی زۆر بڵێ.. كه‌سانێك كه سه‌داره‌تی كۆڕییان پێ نه‌دراوه، زۆر ناشیرینه خۆیان بۆ خۆیانی راپسكێنن..
4ـ خۆهه‌ڵنه‌كێشان: زۆر كه‌س هه‌ن له كاتی قسه‌كردندا زۆر خۆیان هه‌ڵده‌كێشن و شانازی به‌و گوفتارو كرداره‌یانه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامیان داوه.. ئه‌مه له كات و شوێنی خۆی و به بڕی رێدراوی خۆی ـ كه بۆ ناساندنه یان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گومانێكه ـ شیاوه ، به‌لێم له‌وه بترازێت و ببێته مه‌تح كردن و به‌خۆ سه‌رسام بوون، ئه‌وه لاسه‌نگی ره‌فتارو نه‌خۆشی ده‌روونییه! زه‌می ئه‌م سیفه‌ته هه‌ر خۆمه‌تح كردنه‌وه‌كه‌ت ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه كه باسی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت یان زیره‌كی منداڵه‌كانت، یان جوانیی و زیره‌كیان.. چونكه هه‌موو ئه‌مانه ده‌چنه خانه‌ی ته‌زكیه‌ی نه‌فسه‌وه واته خۆپه‌سه‌ندی كه خوای گه‌وره به‌رهه‌ڵستی لێ كردووه‌و فه‌رموویه‌تی: ( فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى ) النجم/ 32 واته: خۆتان به چاك مه‌ناسێنن، هه‌ر خوا ده‌زانێت كێ دیندارتره..
ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی لێ بێت ده‌فه‌رموێ: باس له خۆ كردن، دوو جۆره:
جۆری یه‌كه‌م: زه‌مكراوه.. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مه‌تحی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی شانازی به‌سه‌ر كه‌سانی تره‌وه بكات و خۆی وا نیشان دات كه له كه‌سانێكی تر جیاوازتر‌و پایه‌به‌رزتره!
جۆری دووه‌م: رێدراوه: له‌وانه‌یه هاندراویش بێت، به تایبه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دینه‌كه‌ی تێدا بێت.. ده‌شێت كابرا فه‌رمان به‌چاكه‌یه‌ك بێت، ده‌شێت مامۆستا بێت، مه‌لایه‌ك بێت، موفتی بێت، سوڵحخوازی نێوان خه‌ڵكی بێت، یان بیه‌وێت تۆمه‌تێك له خۆی دووربخاته‌وه‌و باس له خۆی بكات، به تایبه‌تی له شوێن و كاتێكدا كه نایناسن! ئه‌مانه شیاون و به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر كه ناژمێررێن ..
5ـ قسـه‌كردن هێمنانه‌و له‌سه‌رخۆ: بوخاری و موسلیم له خاتوو عایشه‌وه خوا لێی رازی بێ شێوازی قسه‌كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم ده‌گێڕنه‌وه: ( ما كانَ رَسول يسْرد الحديث كَسِردِكُم هذا، يحْدِثُ حديثا لَوْ عَدَّهُ العادّ لاَحَياهُ ) واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه قسه‌ی ده‌كرد وه‌ك ئێوه قسه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌یه‌ك له دوای یه‌ك، به‌ڵكو به شێوازێكی وا قسه‌ی ده‌كرد، كه گه‌ر یه‌كێك پێویستبوایه بیژمێری، كه چه‌ند وشه‌ی فه‌رموه ده‌یتوانی بیژمێرێ))، هه‌روا ئه‌بوداود له خاتو عایشه -خوا لێی رازی بێ- ده‌گێڕێته‌وه، كه گوتویه‌تی (كانَ كلامُهُ فَێْلاً یفْهَمُهُ كُلُّ مَنْ سَمِعَهُ) واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه قسه‌ی ده‌كرد له نێوان ووشه‌كان به‌ینی ئه‌دایه، به‌شێوه‌یه‌كی وا هه‌ر كه‌سێك گوێی لێبوایه تێده‌گه‌یشت چی فه‌رمووه.
له‌م فه‌رموده به‌ڕێزانه به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه مرۆڤی مسوڵمان شێوازی قسه‌كردنه‌كه‌ی، پێویسته به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ بێ، تا خه‌ڵك لێی تێبگه‌ن، نه‌ك هێنده به خێرایی قسه بكات بۆ خۆیشی نه‌زانێ چی ئه‌ڵێ، به تایبه‌تی وتاربێژ، نابێ ئه‌م سیفه‌ته‌ی تیا بێ، كه زۆر له وتاربێژان له‌م هونه‌ره بێ به‌شن و خۆشیان بێبه‌ش كردووه، نوێژكه‌ران هه‌ر له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی، تا كۆتاییه‌كه‌ی له‌قسه‌كانی حاڵی نابن.
6ـ زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له به‌كارهێنانی ووشه‌ی پاراو: هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی شیاو‌و رسته‌ی دامه‌زراو له ره‌وانبێژیی و زیره‌كییه، به‌لێم زیاده‌ڕه‌وی له به‌كارهێنانی وشه‌ی پاراو له قسه‌كردندا ده‌بێته جۆرێك له زمان لووسی. ئه‌بوداودو ترمزی له ئیبنو عومه‌ره‌وه خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: ( إنَّ الله عزّ وجلّ يُبْغِضُ البَليغَ مِنَ الرجال، الذي يخلل بِلسانه كما تَتَخَلَلُ البَقَرُ بِلِسانِها ) واته: خوای گه‌وره ڕقی له‌و كه‌سانه‌یه، كه له‌كاتی قسه‌كردندا زمان لووسی ده‌كه‌ن و ده‌می خۆیان خوار ده‌كه‌نه‌وه‌و زمانیان لوول ده‌ده‌ن وه‌ك مانگا كه زمانی بۆ خواردن لوول ده‌دات.
هه‌روا له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه كه سه‌یدنا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت باس له دووباره كردنه‌وه‌ی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم ده‌كات، ده‌فه‌رموێ: ( اذا تكلم بكلمة اعادها يتَكَلَّمُ بِكلام فَصْلٍ وهِزْرٍ وَلا نزر،ثلاثاً حتى تفهم عَنْهُ… وكان وَيكْرَهُ الثرْثَرَة في الكلام والتشَدُّقَ بِهِ ) واته: كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم قسه‌ی ده‌كرد ووشه‌كانی سێ جار دوباره ده‌كرده‌وه تا تێی بگه‌ن.. كه قسه‌ی ده‌كرد له به‌ینی ده‌ربڕینی ووشه‌كاندا به‌ینێكی هه‌بوو نه زۆر بوو نه كه‌م. پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم رقی له چه‌نه‌بازیی بوو، ده‌م پانكردنه‌وه‌ی پێ ناخۆش بوو.
ده‌با ئێمه ئه‌م فه‌رموودانه له خۆماندا بێنینه دی و خێزان و منداڵه‌كانیشمان فێركه‌ین، كه زۆر قسه نه‌كه‌ن و زیاده‌ڕۆیی تیا نه‌كه‌ن و زمان لووس نه‌بن و ده‌م پان نه‌كه‌نه‌وه‌و به هێمنی قسه بكه‌ن. كورده‌وارییش فه‌رموویانه: ئه‌وی زۆر بلِێ چاكیش ده‌ڵێ و خراپیش ده‌ڵێ..
7ـ گفتوگۆكردن به شێوازێك كه خه‌ڵكی لێی تێ بگه‌ن: مسوڵمانی ژیر‌و تێگه‌یشتوو له ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم هیچ كاتێك ووشه‌ی نامۆ به‌كارناهێنێ، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات كه قسه ده‌كات یان ووتار ده‌دات، یان ده‌نوسێ، به گوێره‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵكه‌كه بێت. وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموی: ( أُمِرنا مَعَاشِر الانبياء أنْ نُحَدِّثَ الناس على قدر عُقُولِهم) …ئێمه‌ی كۆمه‌ڵی پێغه‌مبه‌ران فه‌رمانمان پێ كراوه به گوێره‌ی عه‌قڵی خه‌ڵكه‌كه، قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین))( ).
هه‌روه‌ها له ( صحيح ) ی بوخاری هاتووه له عه‌لی به مه‌وقوفی: ( حَدْثوا الناس بما يعْرِفونَ أَتُحِبونَ أنْ يُكْذَّبَ اللهُ ورَسُوُلُه ) واته: وا خه‌ڵكی بدوێنن كه تێی بگه‌ن، وا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن كه ده‌یزانن. چما پێتان خۆشه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به درۆ بخرێنه‌وه؟!!
ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ره‌چاو كردنی ئاستی رۆشنبیریی و پله‌كانی تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه قسه‌نه‌كردن به‌گوێره‌ی ئه‌قڵی خه‌ڵكی به‌درۆخستنه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی صلى الله عليه وسلم .
له پێشه‌كی سه‌حیحی موسلمدا فه‌رمووده‌یه‌ك له ئیبنومه‌سعووده‌وه خوا لێی رازی بێ هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: ( مَا أنت بِحُدّثِ قوماً حديثاً لا تُبْلِغُهُ عُقُولُهُمْ إلاّ كانَ لِبَعْضِهم فِتنة ) واته: قسه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر قه‌ومێك كرد، كه به گوێره‌ی ئه‌قڵی ئه‌وان نه‌بووبێ، ئه‌وا بۆ هه‌ندێكیان بۆته مایه‌ی فیتنه‌و سه‌رلێشوان!
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌م ئاڕاسته پڕشنگدارانه ده‌یه‌وێ به مامۆستایان و وتاربێژان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران و چاوساغ و ڕابه‌رانی ئه‌م په‌یامه به‌ڕێزه بفه‌رموێ كه كاتێك ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ووتار ده‌بێژن، شت ده‌نووسن، با به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و ئه‌قڵی ئه‌م خه‌ڵكه بێ و ووشه‌ی نامۆ‌و ناڕه‌سه‌ن و بێگانه به سروشتی مسوڵمانان به‌كارنه‌هێنن و ئه‌ده‌بی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی تێك نه‌ده‌ن، به بیانووی ئه‌وه‌ی زمانی رۆشنبیریی سه‌رده‌مه‌و ئه‌مڕۆ وا پێویست ده‌كات! وه‌كو كه ئێستا زۆر له نوسه‌ران ده‌بینیت، چ عه‌لمانی و چ به‌ناو نوسه‌ری ئیسلامی، ده‌یان ووشه‌ی عه‌جیب و غه‌ریب له نووسینیاندا به‌كاردێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بووترێت: رۆشنبیرن!! له كاتێكدا زۆرینه‌ی ئه‌و ووشه بێگانه نامۆیانه ووشه‌ی به‌رامبه‌ریان له زمانی كوردییدا هه‌یه.. وه‌ك (پراكتیك و ئه‌لته‌رناتیف و مۆدێرن و ستراكتۆرو لۆژیك و سۆسیۆلوژی و ئیبستیمۆلۆژیاو.. هتد!! كه ئه‌مه به‌ڕاستی له خزمه‌تی ئه‌ده‌بی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی و كوردی نیه‌و هیچ سوودێك نابه‌خشێ، خه‌ڵكیشی لێی تێ ناگات، مه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستیان پێ ئه‌وه بێ كه خۆیان به ڕۆشنبیر پیشان بده‌ن و خۆیان له خه‌ڵك جیاكه‌نه‌وه! ئه‌م ووشه غه‌ریبانه‌و شێوازی به‌كارهێنانیان غه‌زوی كلتووره، غه‌زووی رۆشنبیریی و قیه‌مه.. غه‌زووی زمانه، ده‌یانه‌وێ گیانی زیندوییمان لێ بستێنه‌وه، ده‌با ئه‌و نوسه‌رانه‌ی خۆیان به ئیسلامی ده‌ناسێنن له خوا بترسن و به‌خۆیان دابێنه‌وه‌و به‌قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ێلى الله علیه وسلم بكه‌ن، با به‌گوێره‌ی عه‌قڵی خه‌ڵك شت بنووسن، ووتار بده‌ن و قسه بكه‌ن، گه‌ر خۆیان به مسوڵمان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان صلى الله عليه وسلم ، گه‌رنا، با ناوێكی تر بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن.
8ـ قسه‌كردن به شێوازی پێویست، نه زۆركورت و نه‌درێژ: له ئادابی شیرینكردنی قسه‌و گفتوگۆ ئه‌وه‌یه، نه‌گاته راده‌ی كورت بڕینه‌وه، یان درێژدادڕی و مایه‌ی خه‌ڵك وه‌رز كردن. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه گوێی بۆ ڕابگیرێ، به دڵ گوێی لێ بگیرێ. ئیمامی موسلیم له سه‌یدنا جابری كوڕی سه‌موره‌وه خوا لێی رازی بێ ده‌گێڕێته‌وه: ( كُنْتُ أصَلّي مَعَ النبّي صلى الله عليه وسلم فكانَتْ صَلاتُهُ قَصْداً، وَخطبَتُهُ قَصْداً ) واته: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم نوێژم ده‌كرد، نوێژه‌كه‌شی مام ناوه‌ندی بوو ووتاره‌كه‌شی مام ناوه‌ندی بوو.. واته: نه زۆر كورت و نه زۆر درێژ بوو. هه‌روه‌ها ئیمام ئه‌حمه‌دو ئه‌بو داود له سه‌یدنا حه‌كیمی كوری حوزامه‌وه خوا لێی رازی بێ ده‌گێڕێته‌وه، كه الجُمْعةَ فَقامَ مُتَوكِئاً على عيافهرموویهتی: ( شَهْدتُ مَعَ رَسُولِ الله ـ أو قوس ـ فَحَمَد الله وأثْنى عليه، فَكانَتْ كَلِماتٍ خَفيفات طيّبات مُباركات ) واته: هه‌ینییه‌ك له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا صلى الله عليه وسلم نوێژم كرد، بینیم پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم خۆی دابوو به‌سه‌ر گۆپاڵێكدا ـ یان كه‌وانێكدا ـ سوپاس و ستایشی خوای كرد‌و چه‌ند ووشه‌یه‌كی ئاسان و پیرۆز‌و به‌فه‌ڕی فه‌رموو.
9ـ گوێ شل كردن بۆ ئه‌وی قسـه‌ت بۆ ده‌كات: له ڕه‌فتاری جوانی مسوڵمان ئه‌وه‌یه، كاتێك یه‌كێك قسه‌ی بۆ ده‌كات گوێی بۆ شل بكات و خۆی به شتێكه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات، یان ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن یان ڕووی له شتێكی دی نه‌بێت، با هۆش بداته قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی..
هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه قسه‌ی بۆ ده‌كردن، زۆر به گرنگییه‌وه گوێیان بۆ ڕاده‌گرت و خۆیان به شتێكی تره‌وه سه‌رقاڵ نه‌ده‌كرد. پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم گوێی بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌گرت كه ده‌هاته خزمه‌تی و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، یان پرسیاری لـێ ده‌كرد. سه‌یدنا سه‌عیدی كوڕی عاس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ئه‌وی له‌گه‌ڵم داده‌نیشێت سێ مافی له‌سه‌رمه: كه هات رووی بده‌مێ و به ده‌میه‌وه بم تا داده‌نیشێت، كه وویستی دا‌نیشێت جێی بۆ بكه‌مه‌وه، كه قسه‌شی كرد گوێی بۆ شل كه‌م ..
خه‌ڵكانی وا هه‌یه كه قسه‌ی بۆ ده‌كه‌ی، خۆی به شتێكه‌وه خه‌ریك ده‌كات، یان ڕووی له‌تۆ نیه! به‌ڕاستی ئه‌وه بێ ڕێزییه، مسوڵمان ده‌بێ هه‌ستیار بێت، هه‌ستی خه‌ڵك ڕابگرێ و گوێ بۆ قسه‌كانیان شل بكات، رووی لێیان بێت.. گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به چاوێكی سوك‌و بێ رێزییه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن..
10ـ دوواندن به خه‌نده‌و ڕوخۆشیه‌وه: ئیمام ئه‌حمه‌د له ئوم ده‌ردائه‌وه خوا لێی رازی بێ ده‌گێڕێته‌وه، كه فه‌رموویه‌تی: كاتێك ئه‌بوده‌ردا قسه‌ی ده‌كرد به خه‌نده‌وه قسه‌ی ده‌كرد، خه‌ڵكیش ده‌یانگوت ئه‌بوده‌ردا گه‌مژه‌یه (له‌به‌رئه‌وه‌ی به خه‌نده‌وه قسه ده‌كات). ئه‌بوده‌ردا گوتی: نه‌بینیومه‌و نه‌بیستوومه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم قسه‌یه‌كی فه‌رموو بێت و به‌خه‌نده‌وه نه‌یفه‌رموو بێت.
هه‌روه‌ها ئیمامی موسلیم له سیماكی كوڕی حه‌ربه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه فه‌رموویه‌تی: ( قُلْتُ لجابر بن سمرة رضي الله عنه: أكُنْتَ تُجالِسُ رَسول الله صَلًّى الله عليه وسلم؟ فقال جابر: نَعم كثيراً. كان رسول الله لا يقوم مِنْ مَصَلاّهُ الذي فيه يُصَلّي الصُبْحَ حتى تَطْلِعَ الشمس، فإذا طَلَعَتْ قام، وَكانوا يتَحَدُّثونَ ـ والرسول صَلًّى الله عليه وسلم جالِسٌ ـ فَيأخُذُون في أمْرِ الجاهليةِ فَيضْحَكُونَ، وَيتَبَسَمُ صَلًّى الله عليه وسلم ) واته: به جابری كوڕی سه‌موره‌م گوت: له كۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوادا ێلى الله علیه وسلم ئاماده ده‌بووی؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، زۆربه‌ی جار ئاماده ده‌بووم. پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم له‌و شوێنه‌ی خۆی، كه نوێژی به‌یانی تێدا ده‌كرد، تا ئه‌وكاته‌ی ڕۆژ هه‌ڵده‌هات، هه‌ڵنه‌ده‌ستا، ئه‌وكاته هه‌ڵده‌ستاو ده‌ڕۆی، له‌و كاته‌ی ئه‌و ته‌شریفی بوو داده‌نیشت، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی باسی زه‌مانی جاهیلی خۆیان ده‌كرد، كه چیان كردووه، جا ده‌ستیان ده‌كرد به پێكه‌نین، پێغه‌مبه‌ریش ێلى الله علیه وسلم خه‌نده‌ی ده‌هاتێ.
11ـ بریندار نه‌كردنی هه‌ستی دوێنه‌رانی به‌رامبه‌رت: هه‌ندێ كه‌س هه‌ر به پێی ته‌بیعه‌تی خۆیان چاوقایمن، قسه ره‌قن، رووشكێنن، پارسه‌نگی كه‌سایه‌تی ره‌چاو ناكه‌ن، هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه ناپارێزن، هه‌ر ده‌بێ من و تۆ ته‌حه‌ممولیان بكه‌ین، كه ناسیاوته‌و ده‌یه‌وێت قسه بكات ده‌ستت له‌سه‌ر دڵته‌و دوعا ده‌كه‌یت: خوایه شتێكی خراپ نه‌ڵێ!! كه ووتی: ناچاریت بۆی ته‌ئویل كه‌یت، یان بۆی بپۆشیت، یان له‌وێیه‌و ده‌بێ تۆ له‌جیاتی ئه‌و پۆزش بهێنیته‌وه!! ئه‌مه له‌و جۆرانه‌یه كه ئیمامی ئیبنولقه‌ییم ده‌رهه‌قیان ده‌فه‌رموێ: رۆحیان قورس و ژیرییان ووشكه، نه قسه‌یه‌كی به‌سوودی پێیه بیكات، نه ئه‌قڵی پێ ده‌شكێت بێ ده‌نگ بێت و گوێ بگرێت.. جارێكیان شێخی به‌ڕێزمان (مه‌به‌ستی ئیمامی ئیبنوته‌یمییه‌یه ره‌حمه‌تیان لێ بێت) تووشی بوو به تووشی كابرایه‌كی ئاواوه، نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌وه‌نده‌ی سه‌بر له‌سه‌ر ده‌گرێت، دوایی فه‌رمووی: پیاوی وا تایه تا، هه‌ر ده‌بێت سه‌بری له‌سه‌ر بگریت تا خۆی ته‌واو ده‌بێت.. له‌رزو تامان زۆر گرتووه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌بر ده‌گرین ..
ئیمامی زه‌هه‌بی له یه‌كێك له تابعینه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: بیست ساڵ له‌گه‌ڵ ره‌بیعی كوڕی خوسه‌یمدا بووم، قسه‌یه‌كم لێ نه‌بیست عه‌یبه بێت !!
12ـ زه‌مكردن نه‌كه‌یته حوكمی گشتی: وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی هه‌موو عه‌شیره‌تی فلێنی، یان خه‌ڵكی فلێن جێگا، یان ئه‌ندامانی فلێن حزب.. چونكه له زۆرینه‌ی حوكمی گشتیدا كرۆڤ به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، ناشێت بوترێت: هه‌موو خه‌ڵكی فلێن شار بێ په‌یمانن!! تۆ چوزانیت؟! خۆ كه‌س هه‌موویانی تاقی نه‌كردۆته‌وه! یان بڵێی هه‌موو عه‌شره‌تی فلێنی جاشن.. كه‌سانی وا گه‌لۆر هه‌ن لێیانه‌وه ده‌بیستی ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ناوی فلێنییه هه‌ر وا گه‌لحۆیه!! ده‌شێت هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا یه‌كێكت لێ راست بێته‌وه‌و بڵێ كاكه وه‌لێ من له‌و عه‌شره‌ته‌شم و هه‌رگیز جاشێتیم نه‌كردووه.. له‌وانه‌یه یه‌كێكی تر هه‌ر له‌و عه‌شره‌ته له‌وێ بێت و ته‌حه‌ممولی ئه‌و قسه‌یه نه‌كات و هه‌ستێ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و سووكایه‌تییه!! یه‌كێكیش راست ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێ من ناوم فلێنییه تۆ به چ هۆكارێك ئه‌و سووكایه‌تیه‌م پێ ده‌كه‌یت..
13ـ زۆر نه‌پرسین: پرسیاری پێویست زه‌رورییه‌و هیچ شه‌رمێكی تێدا نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌سێكت ده‌پرسیت له كوێیه؟ ئه‌مه وه‌فادارییه.. یان پرسیارێكی شه‌رعی. ئه‌مه هیممه‌ت به‌رزیی فێربوونه.. خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌مه‌یان داوه كه ده‌فه‌رموێ: ( فَاسْأَلُواْ أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ) الانبياء /7 واته: گه‌ر نه‌تانده‌زانی له زانایانی قورئان بپرسن.. ئه‌وه‌ی كه زه‌مكراوه له پلاسیار كردن‌دا ئه‌و جۆره‌یه كه عه‌یب و عاری خه‌ڵكی پێ ده‌ربخرێت و نهێنی خه‌ڵكی پێ ئاشكرا بكرێت.. ئه‌مه‌ره‌فتارێكی فزوولیانه‌ی خراپه.. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَسْأَلُواْ عَنْ أَشْياء إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ) ا لمائدة /101 واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌وه‌نده له شتانێك مه‌پرسن كه دوایی بۆتان ه‌ركه‌وێت به سوودی خۆتان نه‌یاته‌وه.. پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ( وَصكرهُ لَكُمْ: قِيلَ وَقَالَ وَإِضَاعَةَ الْمَالِ وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ) واته: خوای گه‌وره سێ ره‌فتارتان ده‌بوغزێنێت: قسه‌و قسه‌ڵۆك كردن، به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامان، زۆر پرسین..
14ـ قسه پێ نه‌بڕین: یه‌كێك له نوقسانی ره‌وشتی به‌رزی قسه‌كردن ئه‌وه‌یه سه‌بر نه‌گریت تا به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قسه‌كه‌ی ته‌واو د
ده‌كات، خێرا پێی ببڕیت و نۆره‌كه وه‌رگریت بۆ خۆت. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پرسیاری ده‌كرد، چونكه هێشتا ئه‌و پرسیاره‌كه‌ی به ته‌واوی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه تۆ له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پرسیاره‌كه‌ی گه‌یشتبیت، به‌لێم ئه‌و له‌وانه‌یه له كۆتایی پرسیاره‌كه‌دا شتێكی تری پێوه بلكێنێت.. بۆیه باشت روایه سه‌بر بگریت تا پرسیاره‌كه‌ت لێ ده‌كات.. یان قسه‌كانی ته‌واو ده‌كات و نۆره‌ی خۆت دێت.. له‌مه‌ش ناشیرینتر ئه‌وه‌یه پرسیاره‌كه‌یان له كه‌سێكی تر كردووه‌و تۆ خۆت ده‌كه‌یته خاوه‌نی و وه‌لێم ده‌ده‌یته‌وه!! ئه‌مه كه‌سایه‌تی لاسه‌نگ ده‌كات و سێبه‌ر ده‌هه‌ژێنێت.. ووریای به..
15ـ خۆ لادان له كه‌سانی ناكه‌س به‌چه: جاری وا هه‌یه ده‌كه‌ویته ناو گۆنگه‌ڵی كۆڕێكه‌وه كه جۆره‌ها كه‌سی ناكه‌س به‌چه‌و سه‌رسه‌ریی تێدایه، ده‌شێت یه‌كێكیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه بتداته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری راسته‌وخۆ یان لاوه‌كی و قسه‌پێ ووتن، باشت روایه خۆی لێ نه‌ناس كه‌یت، باشت روایه وه‌لێمی نه‌ده‌یته‌وه.. چونكه ئه‌وانه نه‌فامن.. خوای گه‌وره‌ش ده‌رهه‌قیان فه‌رموویه‌تی: ( خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ ) الاعراف /199 واته: لێبوورده‌یی وه‌رگره‌و فه‌رمانت به دابونه‌ریتی جوان بێت و لا مه‌كه به‌لای نه‌فامانه‌وه..
ئه‌مانه‌ی باسكران هه‌ندێك له ڕه‌فتاری مسوڵمانی مولته‌زیمه، تا خۆی پێ بڕازێنێته‌وه، تا له كاتی گفتوگۆ‌و دوواندندا خۆی پێ پارسه‌نگ بكات.
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟